مەشقی هاوینە
سلاوتان لێبێت فێرخوازانی خۆشەویست
ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی سیمیستەری چوار دەکەین کە بۆ ئەم سالی خوێندن پرۆسەی مەشقی هاوینە لە لایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) ی پەیمانگەوە سەرپەرشتی دەکرێت بۆیە تکایە ئاگاداری ئەم خالانەی خوارەوە بن
١- فێرخواز پیویستە تا پێش رێکەوەتی ( ٢٠٢٤/٥/١ ) شوێنی دلخوازی خۆی بۆ مەشقی هاوینە دیاری کردبێت و نوسراوی بردبێت بۆ شوێنەکە و فیرخواز خۆی سەرپشکە کە چ شوێنێک هەلدەبژێرێت
٢- پیویستە فێرخواز پیشەکی بە شێوازی زارەکی لارینەبوون لە شوێنی مەبەست وەر بگرێت پاشان سەردانی سەنتەری پەرەپێدانی کار بکات بۆ وەرگرتنی نوسراوی پشتگیری .
٣- پیویستە فێرخواز لە دوای بردنی نوسراوی پشتگیری نوسراوی لارینەبوونی فەرمی بگێرێتەوە بۆ پەیمانگە
٤- کاتی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بریتییە لە (٢٠٢٤/٦/١ ) بۆ (٢٠٢٤/٨/١ )
٥- پیویستە فێرخواز لە کاتی دەست بەکاربوون بە مەشقی هاوینە نوسراوی دەستبەکاربوون بهێنیت بۆ سەنتەری پەرەپێدانی کار و بە هەمان شێوە لە کاتی کۆتایی هاتن بە مەشقی هاوینە نوسراوی دەست لەکارترازان و راپۆرتی ئامادە بوون بگێریتەوە بۆسەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگە
٦- ماوەی مەشقی هاوینە بە شیوەی ئامادەبوونی راستەوخۆ دەبێت و پێویستە لە (١٠٠) کاتژمێر کەمتر نەبێت.
٧- هەر فێرخوازێک پاش تەواو کردنی مەشقەکە، مەرجە ڕاپۆرتێک لەسەر بەشداری کردنی لە پرۆگرامەکەدا ئامادە بکات و پێشکەشی سەنتەر و سەرپەرشتیاری زانستی بکات.
لە کوتاییدا وەک پوختەیەکی خالەکانی سەرەوە فێرخواز پیوستە ئەم نوسراوانە بگێرێتەوە بۆ سەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگە لە سەرەتا تا کۆتای مەشقەکە :
- نوسراوی لارینەبوونی شوێنەکە
- نوسراوی دەستبەکاربوون
- نوسراوی دەست لەکارترازان
- راپۆرتی ئامادەبوون بە واژۆی فەرمی
- راپۆرتی زانستی
لەکاتی بوونی هەر پرستارێکی تر دەتوانن سەردانی سەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگە بکەن
لەگەل رێزدا ....