ڕاگری پەیمانگەی بڕایت پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەکات
ڕاگری پەیمانگەی بڕایت پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەکات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١/٢٤ بەڕێز (د. جەوهەر جەلال) ڕاگری پەیمانگە و بەڕێوەبەری سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەکان و یەکە کارگێڕییەکانی پەیمانگەی بڕایت پێشوازییەکی گەرمیان لە بەڕێزان (د. ڕێبوار مەلا نەبی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و بە یاوەری سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (د. زانا عزیز کاکەڕەش) و سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار (م. هاوڕێ لەتیف) کرد.
ڕاگری پەیمانگەی بڕایت بەگەرمی بەخێرهاتنی وەفدی باڵای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم بەسەرکردنەوەیە. دواتریش بەڕێز (د. ڕێبوار مەلا نەبی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پیرۆزبایی کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایتی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.